ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ خوێندکاران:
تاریخ: ۷:۱۴ :: ۱۳۹۶/۰۳/۱۸
ئەم تەقە تەق کردنە کاریگەریی ناکاتە سەر ورەی گەلی ئێران

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی تاران وتیان: هەمووان بزانن کە ئەم کارانە ناتوانێت ورەی گەلی ئێران بڕووخێنێت. بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە خوێندکاران ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۷ی جۆزەردان لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیداریان کردووە. نوێنەرانی خوێندکاران لە سەرەتای دیدارەکەوە ڕوانگە و ڕابۆچوونی خۆیان خستەڕوو. ئایەتوڵڵا خامنەیی […]

ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی تاران وتیان: هەمووان بزانن کە ئەم کارانە ناتوانێت ورەی گەلی ئێران بڕووخێنێت.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمەڵێک لە خوێندکاران ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەمە ۱۷ی جۆزەردان لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران دیداریان کردووە.

نوێنەرانی خوێندکاران لە سەرەتای دیدارەکەوە ڕوانگە و ڕابۆچوونی خۆیان خستەڕوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەم دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕووداوەکانی ئەمڕۆی تاران و هێرشی تیرۆریستان بۆ سەر بینای مەجلیس و مەزارگەی ئیمام خومەینی وتیان: هەمووان بزانن کە ئەم کارانە ناتوانێت ورەی گەلی ئێران بڕووخێنێت.

وتیشیان: ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن زوور بچووکتر لەوەن کە زەبر لە ئێران و گەلی ئێران بدەن.