جمعه, ۸ اسفند , ۱۳۹۹ 15 رجب 1442 Friday, 26 February , 2021 ساعت ×
پێشنوێژی هه‌ینی پاوه‌ کتێبی یاده‌وه‌رییه‌کانی پێشکه‌ش به‌ ڕێبه‌ریی کرد
27 می 2017 - 9:10
شناسه : 1006
8

حاجی مامۆستا مەلا قادر قادری پێشنوێژی هه‌ینی پاوه‌، کتێبی “یاده‌وه‌رییه‌کانی حاجی مامۆستا مه‌لا قادر قادری” پێشکه‌ش به‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران کرد.  دوێنێ ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌گه‌ڵ تاقمێک له‌ خەباتگێڕانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌دام حسه‌ین ,دیداری کرد. لهسه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی و سه‌ربازی ناسراوی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژانی شه‌ڕ قسه‌ یان کرد. مامۆستا قادری […]

ارسال توسط :

حاجی مامۆستا مەلا قادر قادری پێشنوێژی هه‌ینی پاوه‌، کتێبی “یاده‌وه‌رییه‌کانی حاجی مامۆستا مه‌لا قادر قادری” پێشکه‌ش به‌ ڕێبه‌ری باڵای ئێران کرد.

 دوێنێ ئایه‌توڵا خامنه‌یی له‌گه‌ڵ تاقمێک له‌ خەباتگێڕانی سه‌رده‌می شه‌ڕی ۸ ساڵه‌ی ئێران له‌گه‌ڵ سه‌دام حسه‌ین ,دیداری کرد.

لهسه‌ره‌تای ئه‌م دیداره‌دا چه‌ندین که‌سایه‌تی مه‌زهه‌بی و سه‌ربازی ناسراوی ئێران سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژانی شه‌ڕ قسه‌ یان کرد.

مامۆستا قادری له‌ دوای پێشکەش کردنی چه‌ند وته‌یه‌ک له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، کتێبی “یاده‌وه‌رییه‌کانی حاجی مامۆستا مه‌لا قادر قادری” پێشکه‌ش به‌ ئایه‌توڵا خامنه‌یی کرد و ڕایگه‌یاند که‌ کتێبه‌که‌ به‌ تازه‌یی له‌ چاپ دراوه‌ و کۆی یاده‌وه‌رییه‌کان و ژیان نامه‌ی خۆیه‌تی و هیواداره‌ که‌ ئه‌زموونی چه‌ند ساڵه‌ی ببێته‌ جێگه‌ی سرنج و وانه‌ بۆ نه‌وه‌ی نوێی ئێران.

شایانی باسه‌ که‌ مامۆستا قادر قادری زیاتر له‌ ۳۰ ساڵه‌ پێشونێژی شاری پاوه‌یه‌ و یه‌کێکه‌ له‌ که‌سایه‌تییه‌ ناسراوه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌ ئێراندا.

ثبت دیدگاه

  • دیدگاه های ارسال شده توسط شما، پس از تایید توسط تیم مدیریت در وب منتشر خواهد شد.
  • پیام هایی که حاوی تهمت یا افترا باشد منتشر نخواهد شد.
  • پیام هایی که به غیر از زبان فارسی یا غیر مرتبط باشد منتشر نخواهد شد.